Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:37

نیوکاسل لە دوا خولەکدا سێ خاڵی بەدەستهێنا و چێڵسیش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كریستاڵ پاڵاسی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی هەفتەی20هەمینی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پریمیەرلیگ)، یانەی نیوکاسل یونایتد بە ئەنجامی 1-0 لە یانەی فولهامی میوانی بردەوە و بەردەوامی بە رکابەری لەسەر لووتکەی خولەکە دا.
یارییەکە کە لە یاریگای ساینت جێمس بەڕێوەچوو و نیوەی یەکەمی بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، یانەی نیوکاسل لە خولەکی89ی یارییەکەدا لە رێگەی ئالیکساندەر ئیسا-وە گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد.
هاوکات یاریزانی فولهام ئالیکساندەر میترۆڤیچ لە خولەکی 69دا لێدانێكی سزای لەدەستدا.
بەم بردنەوەیە یانەی نیوکاسل کۆی خاڵەکانی گەیاندە 38 خاڵ و بۆ پلەی سێیەم بەرزبوویەوە و کۆی خاڵەکانی لەگەڵ ئارسیناڵی خاوەن لووتکەی خولەکە بۆ شەش خاڵ کەمکردەوە و یانەی فولهام بە 31 خاڵ لە پلەی شەشەم مایەوە.
- چێڵسی بە یەک گۆڵ بردییەوە
یانەی چێلسی کە لەم وەرزەدا ئاستی ناجێگیر بوو، بە گۆڵێکی کای هاڤێرتز لە خولەکی 64دا لە یانەی کریستاڵ پالاسی بردەوە.
چێڵسی، کە لە ناوەندی ریزبەندی خولەکەدایە کۆی خاڵەکانی بۆ 28 خاڵ بەرزکردەوە و کریستاڵ پاڵاسیش لە 22 خاڵ مایەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.