Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:30

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگیران

کوردستان TV
100%


 بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەوا و تەم و مژ و دابەزینی ئاستی بینین، گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگیران.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا گەشتیارانی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەوا و و تەم و مژ و دابەزینی ئاستی بینین، گەشتەکان بەشێوەیەکی کاتی راگیراون.

راشیگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی و تەم و مژ ئاستی بینین بۆ 100 مەتر دابەزیوە.

باسی لەوەش کردووە کە لەئێستادا دیار نییە کەی گەشتەکان دەست پێ دەکەنەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، ھەر کاتێک رەوشی کەشوھەوا ئاسایی بووەوە، دووبارە گەشتەکان دەست پێ دەکەنەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.