له‌یاری پێش كۆتایی جامی كه‌نداو، كاتژمێر چوار‌و چاره‌گی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه16ى1ى2023 هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی عێراق و قه‌ته‌ر رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، خیسۆس کاساس یاری بەرامبەر هەلبژاردەی قەتەر لەقۆناغی پێش كۆتایی بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتی کەنداو بەیاریەكی قورس ناوبرد، کاساس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو یاریزانەکان ئامادەن، تیپەکەشمان دوایین ئامادەکاری بۆ یاریی پێش کۆتایی ئەنجام داوە، بۆیە ئەوەی لەتوانامان بێت پێشكەشی دەكەین لەپێناو برینی بەربەستی قەتەر.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا خیسۆس کاساس نەیشاردەوە، هەڵبژاردەی قەتەر خاوەن یاریزانی باش و بەتوانان، بۆیە ئێمە هەول دەدەین لەكاتی ئاسایی یاریەكە بۆ بەرەوەندی خۆمان یەكلابكەینەوە، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق وتیشی پێویستە یاریزانەكانمان لەنێو یاریگا بەپێی ئەو پلانەی بۆیان دیاریكراوە یاری بكەن تا سەركەوتن بەدەست بێنین.
لە درێژەی قسەکانیدا كاساس نەیشاردەوە زۆر دڵخۆشم بە ئاست بەرزی یاریزانانی هەڵبژاردەكەم كە لە یارییەکەوە بۆ یارییەکی تر ئاستیان باشتر دەبێت، ئێمە خواستێکی بەهێزمان هەیە بۆ ئەوەی لە قەتەر ببەینەوە و بگەینە یاری کۆتایی، بێگومان گروتێنی هاندەرانی هەڵبژاردەی پاڵنەری سەرەكیە، چونكە لەیەكەم رۆژی كاركردنم ئەوان پشتیوان و پاڵپشت بوونە.
له‌به‌رامبه‌ردا ڕاهێنه‌ری پوتوگالی هه‌لبژارده‌ی قه‌ته‌ر برۆنۆ پینیرۆ سه‌باره‌ت بهرووبهروو بونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌یاری پێش كۆتایی جامی كه‌نداو ئاماژه‌ی بۆكرد،یاری به‌رامبه‌ر عێراق لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی کەنداو یاریه‌كی قورس و بەهێز دەبێت.
هه‌روه‌ها پینیرۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جه‌ختیكرده‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر هەڵبژاردەی عێراق و خاوەنی زەوی و هاندەران ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، چونكه ئێمه بۆ بردنه‌وه‌ی یاری ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پینیرۆ دووپاتیكرده‌وه ئامادەیی تاکتیکیمان بۆ یارییەکەی عێراق ئه‌نجامداوه، ڕاهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی قه‌ته‌ر نه‌یشارده‌وه ئێمە خاوه‌ن كۆمه‌لی یاریزانی لاوی به‌تواناین، بۆیه بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی سەرکەوتن دەکەین.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی قه‌ته‌ر وتی ئه‌م یاریه دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هەردوو هه‌لبژارده بگەنە یاری کۆتایی، بۆیه ركابهریهك و ململانێیه‌كی سه‌خت ده‌بێت له‌نێوان هه‌ردوولا، به‌ڵام ئێمه لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا دەبین بۆ ئەوەی بگەینە یاری کۆتایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.