رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، برێت مەکگۆرک لەگەڵ بهرپرسانی باڵای ههرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە16ى1ى2023، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، برێت ماکگۆرک سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان تەوەری کۆبوونەوەکان، باسکردنی پرسی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و گفتوگۆکردن لەسەر پرسی غازی سروشتی ھەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.