سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانيی داڤۆس دەكات.
ئەمڕۆ دووشەممە 1/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، بەرەو داڤۆس لە سویسرا بەڕێکەوت.
له‌ماوه‌ی 4 ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت له چه‌ند پانێڵ و گفتوگۆیه‌كدا بەشدار دەبێت، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان ئه‌نجام دەدات.
سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ بەرپرسان و سەرکردە سیاسی و خاوەنکارانی جیهان، چەندین بابەت تاوتوێ دەکات، لەوانە هەمەچەشنکردنی ئابووری، گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی کوردستان، وەبەرهێنان لەبواری کانزا و نەوت و گاز و وزەی پاك، بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا و وشکە ساڵی. ئەمە جیا لە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە.
جێی ئاماژەیە ، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆمەڵێک خاوەنکار و وەبەرهێنەران و نوێنەری وڵاتانی کەنداو لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە ساڵی ڕابردوودا، توانرا پڕۆسەی هه‌نارده‌كردنی هەناری کوردستان بە سەرکەوتووی به‌ڕێوه بچێ وهه‌ناری كوردستان گه‌یشته چەند وڵاتێکی کەنداو و ئەم پڕۆژەیە، هەتا ئێستاش بەردەوامە. هه‌روه‌ها ئێستا كار ده‌كرێت بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی دیكه‌ی خۆماڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی کەنداو ، لە هەمانکاتدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وەبەرهێنەران و بازرگانه نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە ده‌رباره‌ی دەرفەته‌كانی وه‌به‌رهێنان لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە بوارەکانی وزە و بانک و به دیجیتاڵکردن و بنیاتنانی ژێرخان و پیشه‌سازیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.