Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:05

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی قه‌ته‌ڕ: بۆ بردنه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر عێراق یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ین

کوردستان TV
100%

له‌یاری پێش كۆتایی جامی كه‌نداو، كاتژمێر چوارو چاره‌گی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌16ى1ى2023 هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی عێراق و قه‌ته‌ر رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

 ڕاهێنه‌ری پوتوگالی هه‌لبژارده‌ی قه‌ته‌ر برۆنۆ پینیرۆ سه‌باره‌ت به‌رووبه‌روو بونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌یاری پێش كۆتایی جامی كه‌نداو ئاماژه‌ی بۆكرد،یاری به‌رامبه‌ر عێراق لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی کەنداو یاریه‌كی قورس و بەهێز دەبێت.
 هه‌روه‌ها پینیرۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جه‌ختیكرده‌وه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر هەڵبژاردەی عێراق و خاوەنی زەوی و هاندەران ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی یاری ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پینیرۆ دووپاتیكرده‌وه‌ ئامادەیی تاکتیکیمان بۆ یارییەکەی عێراق ئه‌نجامداوه‌، ڕاهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی قه‌ته‌ر نه‌یشارده‌وه‌ ئێمە خاوه‌ن كۆمه‌لی یاریزانی لاوی به‌تواناین، بۆیه‌ بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی سەرکەوتن دەکەین.
 له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی قه‌ته‌ر وتی ئه‌م یاریه‌ دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هەردوو هه‌لبژارده‌ بگەنە یاری کۆتایی، بۆیه‌ ركابه‌ریه‌ك و ململانێیه‌كی سه‌خت ده‌بێت له‌نێوان هه‌ردوولا، به‌ڵام ئێمه‌ لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا دەبین بۆ ئەوەی بگەینە یاری کۆتایی.    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.