Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:30

8 هانده‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%


بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، ھەشت کەس گیانیان لەدەست دا و 16ی دیکەیش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، پاسێک کە ھاندەرانی ھەڵبژاردەی عێراقی بۆ ئامادەبوون لە یارییەکەی ئەمڕۆی نێوان عێراق و قەتەر لە پاڵەوانێتی "25مین جامی کەنداو" بۆ بەسرە دەگواستەوە لەگەڵ بارھەڵگرێکدا لە باشووری پارێزگاکە بەریەککەوتوون.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە بەھۆی رووداوەکەوە، ھەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و 16ی دیکەیش برینداربوون.

باسی لەوەش کردووە، رووداوەکە بەھۆی تەمەوە لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتیی باشووری زیقار روویداوە.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌16ی1ی2023،  کاتژمێر4:15ى ئێواره‌ یاریی نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی عێراق و قەتەر لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی"25مین جامی کەنداو" لە یاریگای نێودەوڵەتیی بەسرە بەڕێوەدەچێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.