Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:39

گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستیان پێ كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی راگەیاند.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا، گەشتیارانی ئاگادارکردووەتەوە کە رەوشی کەشوھەوا ئاسایی بووەتەوە، ھەروەھا گەشتەکان دەستیان پێ کردووەتەوە.

راشیگەیاندووە کە لەئێستادا ئاستی بینین بۆ 800 مەتر بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ، بەھۆی و تەم و مژ ئاستی بینین بۆ 100مەتر دابەزیبوو.

پێشتر بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا گەشتیارانی ئاگادارکردبوویەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەوا و و تەم و مژ و دابەزینی ئاستی بینین، گەشتەکان بەشێوەیەکی کاتی راگیراون.

لە دوێنێ یەکشەممەوە، شەپۆلێکی تەم و مژ ژمارەیەک ناوچەی عێراق گرتووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.