Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:23

لە میانی ئەمساڵدا نۆ پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری کارگێڕیی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر، حەسەن سامی رایگەیاند لە میانی ئەمساڵدا، نۆ پێشانگای نێودەوڵەتی لە بوارە جۆراوجۆرەکان ئەنجام دەدرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌16ی 1ی 2023، حەسەن سامی بەڕێوەبەری کارگێڕیی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێرلە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، پلانی ساڵانەی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێی ئاشکرا کرد و گوتی: یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بریتییە لە پەرەپێدان بە کەرتی وەبەرھێنان و پێشخستنی ئابووری، لەم سۆنگەیەوەش کارمان لەسەر ئەم بابەتە کردووە و لەچوارچێوەی ئەو پلانەی کە وەکو پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر دامانناوە جێگای ئەم بابەتە کراوەتەوە.

گوتیشی: ئەو جموجۆڵە بازرگانییەی کە ھەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022 بەخۆیەوە بینی وای کرد کە پلانێکی درێژخایەن دابنێین بۆ ئەوەی بتوانین برەو بە کەرتی وەبەرھێنان و پیشەسازی بدەین لە رێگای کردنەوەی چەند پێشانگایەکی نێودەوڵەتی، ھەر بۆیەش پلانی ساڵانەمان بریتییە لە ئەنجامدانی نۆ پێشانگای نێودەوڵەتی بە ھەماھەنگی کۆمپانیاکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتیی، بۆ ئەوە لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی پێشانگاکان ژمارەیەک دیدار و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھەبێت کە ئەمەش بەشێکە لە پەرەپێدانی کەرتی وەبەرھێنان و ئابووری، ھاوکات دەرفەتێکیشە بۆ رەخساندنی ھەلی کار.

بەگوتەی بەڕێوەبەری کارگێڕیی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر، یەکەمین پێشانگا لە مانگی ئاداری ئەمساڵ دەکرێتەوە و ھەشت پێشانگاکەی دیکەش تا کۆتایی ساڵ لە مانگە جیاوازەکان بەڕێوەدەچن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.