لە قایمقامییەتی قەزای عەنکاوە کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا و بڕیاری دامەزراندنی چەند فەرمانگەیەکی نوێ لە قەزاکە درا.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 01ـی 2023 د. ئومێد سه‌باح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر سەردانی قەزای عەنکاوەیان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا کە قایمقامی عه‌نكاوه و به‌رپرسانی یه‌كه ئیدارییه‌كان ئاماده بوون، سەرۆکی دیوان تیشكی خسته‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی ڕایگەیاند: به پڕۆژه و خزمه‌ته‌وه له خزمه‌ت هاووڵاتییانی شار و شارۆچكهكانداین.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسی لەوە کرد کە له‌لایه‌ن قایمقامییەتی عه‌نكاوه ڕاپۆرتێكی ورد له‌باره‌ی كار و چالاكیی قاییمقامییهتی قەزای عه‌نكاوه له ساڵی ڕابردوو (2022) پێشكه‌ش به سه‌رۆكی دیوان كرا.
ڕامی نووری، قایمقامی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه داواكاریی دانیشتووانی قەزاکەی گه‌یانده سه‌رۆكی دیوان، كه یه‌كێک له داواكارییه‌كان بریتی بوو له دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزار له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه.
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی نوێ له قەزای عەنکاوە بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە دانیشتووان دابمەزرێنرێن و پێداچوونەوە بە بودجەی فەرمانگەکان بکرێ و پێداویستییە گرنگەکانیان بۆ دابین بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.