سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری هونەرمەند عومەر چاوشین دەکات و ستایشی خزمەتەکەی بە هونەری کوردی دەکات.
لە پرسەنامەیەکدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: عومەر چاوشین لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە، خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند عومەر چاوشین:-
پرسهنامهيهک له سهرۆكى حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری بەڕێزی هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و درامای كوردی عومەر چاوشین دەکەم کە لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە ، خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە.
لە خوای مەزن و دلۆڤان داواكارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر میهرەبانیی خۆیی و گیانی بە بەهەشت شاد بكات و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.