Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:22

یانەی وەرزشیی ئافرەتانی دھۆک لە خولی فوتساڵی عێراق کشایەوە

کوردستان TV
100%


تیپی فوتساڵی یانەی وەرزشیی ئافرەتانی دھۆک، تاکە تیپە لەسەر ئاستی پارێزگای دھۆک کە بەشدارە لە خولی نایابی فوتساڵی کچانی عێراق، لەبەر بڕیارێکی خولەکە خۆی کشاندەوە.

لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشیی ئافرەتانی دھۆک، زنار زوبێر رایگەیاند: رۆژی 13ی ئەم مانگە لە بەغدا یارییمان بەرامبەر تیپی فوتساڵی یانەی کچانی بەغدا ھەبوو، بەڵام پێش دەستپێکردنی یارییەکە، راھێنەری تیپی فوتساڵی یانەی کچانی بەغدا رێگەی نەدا ئێمە یاری بکەین، چونکە دوو یاریزانی پیشەگەرمان ئامادەکردبوو بۆ یارییەکە و گوتیان دەبێت یەک یاریزانی پیشەگەر بەشدار بێت، ئەمەش بووە ھۆی نیگەرانیمان و یاریمان نەکرد، ناوبژیوانی یارییەکەش دوای تێپەربوونی 15 خولەک ئەنجامەکەی بە 5-0 لە بەرژەوەندی تیپی فوتساڵی یانەی کچانی بەغدا ھەژمار کرد.

خولی نایابی فوتساڵی کچانی عێراق بۆ ساڵی 2022- 2023بە بەشداری ھەشت تیپ بەڕێوە دەچێت کە پێکدن لە فوتساڵی کچانی قوەی جەوییە، رواندز، زەورا، تیجارە، کچانی بەغدا، نەوتی باکوور، بیلادی و دھۆک.

جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشیی ئافرەتانی دھۆک ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان پێشتر ئاگادار نەکراونەتەوە کە مافی بەشداریکردنی یەک پیشەگەریان ھەیە لە خولەکەدا و گوتی: ئێمە بەڕەزامەندی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دوو یاریزانی پیشەگەرەمان ھێناوە، بڕیاری بەشداریکردنی یەک یاریزانی پیشەگەر ئێمەی شۆک کرد، بۆیە بۆ گەڕانەوە بۆ خولەکە بڕیارمان داوە ئەگەر دوو مەرجی ئێمە جێبەجێ نەکەن بەشدار نابین، ئەویش لە یەک یاریزانی پیشەگەر بکرێتە دوو یاریزان و ئەنجامی یاری رۆژی 13 ئەم مانگە ھەڵبوەشێنرێتەوە.

یانەی وەرزشیی ئافرەتانی دھۆک لە ساڵی‌2007 دامەزرا و لە ساڵی 2009 لە بەر چەند ھۆیەک چالاکییەکانی یانەکە وەستابوو، بەڵام دوای دابڕانێکی زۆر یانەکە سەرلەنوێ لە ساڵی 2019 دەستی بە چالاکییەکانی کردەوە.

یانەی وەرزشیی ئافرەتانی دھۆک تپیی فوتساڵ، تایکواندو، باستکبۆل و جۆدۆی ھەیە و لە ساڵی 2020-2021 بووە قارەمانی خولی نایابی فوتساڵی کچانی یانەکانی کوردستان و لە ساڵی 2021-2022 تیپی تایکۆاندۆی یانەی کچانی دھۆک توانی لەسەر ئاستی تازە پێگەیشتووان و لاوان رێزی یەکەم تاوەکو سێیەم بەدەست بهێنێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.