وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی حه‌ج بڵاو كرده‌وه.
ئاگادارییه‌كه تایبه‌ته بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه پارساڵ ناویان له پڕۆسه‌ی حه‌ج ده‌رچووبوو.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئەو ھاووڵاتییانه‌ی ساڵی پار 2022 ناویان لە پڕۆسەی حەج دەرچوو بوو، بەڵام بەھۆی کۆرۆنا و تەمەنەوە نەیانتوانی بوو سەفەر بکەن، لە ڕێکەوتی 17⁄ 1⁄ 2023 تاکو 4⁄ 2⁄ 2023 سەردانی نووسینگەی حەجی پارێزگاکەی خۆیان بکەن.
وه‌زاره‌ت جه‌ختیشی كرده‌وه كه هاووڵاتییان پاساپۆرتیش لەگەڵ خۆیان بهێنن بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئه‌نجامدانی حه‌جه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.