ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له د. فهرياد فازیڵ عومه‌ر سه‌رۆكى ئینستیتووتی خوێندنی كورديی بەرلین كرد كه كۆتاييى ساڵى ڕابردوو خەڵاتی لێهاتووييی سەرکۆماری ئەڵمانیاى پێ به‌خشراوه.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى پيرۆزبايى له د. فهرياد فازیڵ عومه‌ر، دووپاتى كرده‌وه به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕه‌نج و خزمه‌تى ئه‌و كوردانه‌ى هه‌نده‌ران ده‌ڕوانن كه له هه‌ر بوارێكدا بێت، جێپه‌نجه‌يان دياره و مايه‌ى شانازيى كوردستانن، هه‌روه‌ها خزمه‌تى به‌ڕێزيانى له بوارى ئه‌كاديمى و زمان و ئه‌ده‌ب و كولتوورى كورديدا به‌زر نرخاند و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه د. فهرياد فازیڵ عومه‌ر خۆشحاڵى و پێزانينى بۆ پێشوازى و ديدارى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له به‌رده‌وامى له‌سه‌ر كار و خزمه‌تى ئه‌كاديمى و بره‌ودان به زمان و كولتوورى كوردى كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.