وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا په‌خشی 29 كه‌ناڵی ناوخۆیی رابگرێت و ناوی سه‌رجه‌م كهناڵهكانیشی ئاشكرا كرد.
له فه‌رمانێكی كارگێڕی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه هاتووه كه به هۆی نوێنهكردنهوهی مۆڵه‌تی كاركردنه‌وه، په‌خشی ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵ ڕاده‌گرێت.
له فه‌رمانه‌كه‌دا، كه به ژماره (112)ـی ڕۆژی (16/1/2023) ده‌رچووه، هاتووه: پاڵپشت به مادده‌ی سێیه‌م/ بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ خاڵی پێنجه‌م له ڕێنمایی ژماره 1ـی ساڵی 2014ـی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان تایبه‌ت به "ڕێنمایی ڕێكخستنی فریكوێنسی سپه‌یس له هه‌رێمی كوردستان"، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی ناویان له خواره‌وه هاتووه، مۆڵه‌تیان نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه، بڕیارمان دا به ڕاگرتنی په‌خشی ئاسایی تاوه‌كو مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه ئه‌م فه‌رمانه له ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێ ده‌كرێت.
لیستی ناوی كه‌ناڵه‌كان بریتین له:-
1- نیگا
2- نیگای منداڵان
3- نیگا فیلم
4- بیابان
5- بیابان فیلم
6- بیابان سپۆرت
7- بیابان میوزیك
8- نێڤه‌ر
9- ئاسۆ سپۆرت
10- ئای مۆڤیس
11- جیهان
12- مناره
13- خێزان
14- دیموكراسی
15- بێست
16- ئاسمان
17- ئیفێكت
18- جودی
19- لاو
20- ماكس
21- سروشت
22- كوردین
23- یه‌كگرتوو
24- بینین
25- به‌یبی پاندا
26- كازێوه
27- ئازادی
28- ئازادی سپۆرت
29- ژیار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.