هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ، به‌فه‌رمی خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له به‌سڕا و بۆ یاریی كۆتاییش چاوه‌ڕێی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی به‌حرێن و عومان ده‌كات.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 80 هه‌زار هانده‌ر له‌نێو یاریگه‌ی به‌سڕا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و قه‌ته‌ڕ له قۆناغی پێش كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانی یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه هاتنه تۆماركردن، سه‌ره‌تا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له خوله‌كی 19 له ڕێگه‌ی یاریزان ئیبراهیم بایش گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام هه‌ر زوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ له ڕێگه‌ی یاریزان عه‌مڕو عه‌بدولفه‌تاح له خوله‌كی 28 گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی تۆمار كرده‌وه، به‌ر له ته‌واوبوونی گێمه‌كه ئه‌یمه‌ن حوسێن له خوله‌كی 43 گۆڵی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تۆمار كرده‌وه.
له گێمی دووه‌میشدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده هه‌وڵی تۆماركردنی گۆڵیان دا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌وڵی تۆماركردنی گۆڵی زیاتری ده‌دا بۆ مسۆگه‌ركردنی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ هه‌وڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان ده‌دا، به‌ڵام هه‌ردوولا له هه‌وڵه‌كانیان شكستیان هێنا و به‌مه‌ش یارییه‌كه وه‌ك خۆی و به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كۆتایی هات.
بۆ یاریی كۆتاییش، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چاوه‌ڕێی براوه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن و عومان ده‌كات كه پاش كه‌مێكی تر له یارییه‌كی تری قۆناغی پێش كۆتایی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.