یانه‌ی هه‌ولێر له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی یانه نایابه‌كانی عێراق بۆ تۆپی باله، ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌ركه‌وتنێكی تریشی تۆمار كرد.
لە دووەمین یاریی خۆیدا لەچوارچێوەی گردبوونەوەی یەکەمی، قۆناغی هەشتی خولی یانە نایابەکانی عێراق بۆ تۆپی بالە، کاتژمێر (2)ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم لە هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی ئەکاد، تیپی تۆپی بالەی یانەی هه‌ولێر رووبەڕووی یانەی (بەحری) بووه‌وه.
دوای ئەنجامدانی یارییەکی پڕ ململانێ و ئاستبەرز لەنێوان هەردوولا، لە ئەنجامدا شێرەکوڕانی قەڵا و منارە توانیان بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بە یەك گێم سه‌ركه‌وتن بەسەر یانەی بەحری به‌ده‌ست بێنن.
ئه‌نجامی گێمی یارییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ولێر بریتی بوو له 25-27، 25-21، 25-21، 25-18 خاڵ.
ئه‌مه دووەمین سەرکەوتنی یەك لە دوای یەكه تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستی بێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.