Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:41

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پیرۆزبایی له‌ كه‌ناڵی كوردستان تیڤی ده‌كات

کوردستان TV
100%

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی کەناڵی ئاسمانی (کوردستان تیڤی) كرد بە بۆنەی (24)ەمین ساڵیادی دامەزراندنییه‌وه‌.

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا ده‌ڵێت "کەناڵی ئاسمانی کوردستان کە پێش(24) ساڵ بە بڕیار و رێنوێنی سەرۆک مەسعود بارزانی دامەزرا، توانی هەر لە دەستپێکەوە و لەو تەمەنەی کارکردنیدا شانبەشانی خەباتی پێشمەرگە دلێرەکان و رۆڵەکانی گەلەکەمان هەنگاوی بوێرانە و کاریگەرانە بنێ".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "بێگومان ئەمڕۆش جێدەستی کەناڵی ئاسمانی کوردستان لە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانیدا بەرچاوە وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستاندا، ئەمەش بۆ پلان و بەرنامەی ڕێکوپێکی ئێوە دەگەڕێتەوە".

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ بۆ كه‌ناڵی كوردستان تیڤی:-

بەڕێزان/ سەرپەرشتیاری گشتی و هەڤاڵانی ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی کوردستان تیڤی..

بە بۆنەی(24)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان لە ئێوە و بینەرانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەکەین و، هیوادارین هەر سەرکەوتووبن لە ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری خۆتان و وەک هەمیشە بڵندگۆیەکی راستەقینەی بەرجەستەکردنی خواست و ویستی گەلەکەمان بن. 

کەناڵی ئاسمانی کوردستان، کە پێش(24)ساڵ بە بڕیار و رێنوێنی سەرۆک مەسعود بارزانی دامەزرا، توانی هەر لە دەستپێکەوە و لەو تەمەنەی کارکردنیدا شانبەشانی خەباتی پێشمەرگە دلێرەکان و رۆڵەکانی گەلەکەمان هەنگاوی بوێرانە و کاریگەرانە بنێ بۆ وشیارکردنەوە و جۆشدانی جەماوەر بۆ بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان و ڕووبەڕوبونەوەی ستەم و زۆرداریی.

بێگومان ئەمڕۆش جێدەستی کەناڵی ئاسمانی کوردستان لە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانیدا بەرچاوە وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستاندا، ئەمەش بۆ پلان و بەرنامەی ڕێکوپێکی ئێوە دەگەڕێتەوە، لە هەمانکاتدا بە خاوەن گەنجینەیەکی بێوێنەی مێژووی ئەرشیفکراوی دەوڵەمەندی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان دادەنرێ، بۆیە کەناڵی ئاسمانی کوردستان مایەی شانازیی و دەستخۆشییە بۆ میدیای کوردیمان.

بەو بۆنەوە دووبارە پشتیوانی خۆمان بۆ ئێوە دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین بۆ کارنامەی داهاتووتان زیاتر بە پلانی رێکوپێک بەرەو پێش بچن و خزمەت بە کولتوور و فەرهەنگی هەمەرەنگی کوردستانی بکەن.

مەکتەبی سیاسی

 پارتی دیموکراتی کوردستان

16ـی1ـی2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.