مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و دووشه‌م له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری بۆ به‌شداریكردن له کۆربەندی ئابووری جیهان، گەیشتە داڤۆس.
ئه‌و شانده‌ی یاوه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ته بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی داڤۆس، بریتین له سەفین دزەیی و عەزیز ئەحمەد و فەوزی قەدرون و نورەدین وەیسی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به فه‌رمی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانی کۆربەندی ئابووری جیهان له داڤۆس ده‌كرێته‌وه و ده‌ست پێ ده‌كات.
بڕیاره مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنه‌كه‌ی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس، چەندین دیدار و کۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان ئه‌نجام بدات.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی کوربەندی داڤوس كراوه و
له كۆبوونه‌وه و دیداره‌كاندا لە ڕێزی سەرۆکی وڵاتان و سەرۆك وەزیرانی جیهان به‌شدار ده‌بێت.
گرینگ‌ترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه بڕیاره له کۆربەندی داڤۆس تاوتوێ بكرێن بریتی ده‌بن له بابه‌ته‌كانی ئابووری و ئاسایش و وزە و خۆراک و کەشوهەوای جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.