ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی لە کۆمپانیای سۆمیتۆمۆی (Mr. Miyake )یابانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا چەند تەوەرێکی پەیوەست بە فراوانکردنی هەماهەنگی و کارکردنی پێکەوەیی نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکە تاوتوێ کران کە سۆمیتۆمۆی ژاپۆنی دەخوازن لە هەرێمی کوردستاندا کار و پرۆژەی زیاتر ئەنجام بدەن.
ئەم دیدارە دوای ئەوە دێت لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێکی یاوەری، سەردانی وڵاتی ژاپۆنی کرد و لەگەڵ سۆمیتۆمۆی یابانی و ژمارەیەک دامەزراوەی دیکەی ئەو وڵاتە کۆبووە و تاوتوێی پەرەپێدانی کاری پێکەوەیی و فراوانترکردنی پەیوەندییەکان کرا.
لە دیدارەکەدا، سۆمیتۆمۆی ژاپۆنی هیوای خواست پەرەی زیاتر بە هەماهەنگی و کارکردنی پێکەوەیی نێوانیان بدەن، لەمبارەیەوە، ساسان عەونی جەختی کردەوە، وەک وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای سوپاسگوزاری بۆ هاوکارییەکانی پێشوویان، هاوکات ئامادەیی هەر جۆرە هەماهەنگی و هاوکارییەکن لەپێناو فراوانکردنی پەیوەندی و کارکردنی کۆمپانیاکانی وڵاتی ژاپۆن بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان.
وەزیری شارەوانی و سۆمیتۆمۆی ژاپۆنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان تاوتوێ دەکەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.