Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:28

نرخی 100دۆلار گەیشتە 160 هەزار و 500 دینار

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 17-1-2023  نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكانی عێراق بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
نرخی 100 دۆلار بە 159 هەزار و 500 دینارە، نرخی كڕینی دۆلار بە 159 هەزار و 200 دینارە.
هاوكات نرخی 100 دۆلار لەشاری هەولێر بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە  160 هەزارو 500 دینار.
پێشتر بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دانرا  دینار بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.