ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر، پهیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی 24 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی بڵاوكردهوه.
دهقی پهیامی پارێزگای ههولێر:
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی 24 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان/ بەڕێوەبەری گشتیی و دەستەی کارگێڕی و كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان
بەبۆنەی (24)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی كەناڵەکەتان دەكەین، بە هیواین هەمیشە لە پێشكەوتن و سەركەوتندابن.
كوردستان تیڤی وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی کوردی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاکو ئەمڕۆ خاوەنی پەیامی ڕوون و ڕاستگۆیانەی خۆی بووە و بەرپرسانە و پیشەییانە ڕۆڵی دیاری گێڕاوە لە بەرگرییکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و بۆتە جێمتمانەی هاووڵاتیان، ئەوەش مایەی رێز و دەستخۆشیە.
دووبارە ئەو یادە لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم کوردستانیان پیرۆزەبێت.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.1.17
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.