Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:30

بزانه‌ بۆچی (كازم ساهر) له‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداوی 25 ئاماده‌ نه‌بووه‌

کوردستان TV
100%


نیاز وابوو له‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی جامی 25 له‌ شاری به‌سرا، هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی (كازم ساهر) له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ئاماده‌ بێت، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو ، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی زۆری شه‌قامی عێراقی لێكه‌وته‌وه‌.
له‌باره‌ی هۆكاری ئاماده‌ نه‌بوونی ، هونه‌رمه‌ند كازم ساهر ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌، كه‌به‌ناوی پارێزگاری به‌سرا قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ری كاره‌ هونه‌رییه‌كانم ،داوای ئه‌وه‌ی كرد له‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداوی 25 ئاماده‌ بم، به‌ڵام داوای لێبووردنمان كه‌ناتوانم ئاماده‌ بم ، ئه‌ویش له‌ وڵامدا ووتی به‌پێی بارودۆخی خۆتان ئاماده‌ بن".
ساهر ده‌ڵێت" زۆر دڵخۆشم كه‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداوی زۆر به‌ جوانی به‌رێوه‌ چوو، منیش له‌گه‌ڵ شاعیری عێراقی (كه‌ریم عێراقی) گۆرانییه‌كمان ئاماده‌ كردبوو ، به‌ڵام گۆرانییه‌كه‌ له‌ خواستی من نه‌بوو ، عێراق وڵاتی منه‌ پێویست به‌ ده‌عوتنامه‌ ناكات ".
له‌ كۆتاییه‌دا كازم ساهر ده‌ڵێت" ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌باس له‌پاره‌ ده‌كه‌ن هیچی راست نین". 
ئا- كامران

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.