Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:32

وەزارەتى خوێندنى باڵا یانزە پۆست لە زانکۆى زاخۆ ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%


 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، یانزە پۆست لە زانکۆى زاخۆ بۆ جارى دووەم ڕادەگەیەنێت.

پۆستەکان:
١) هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن کارگێرى و دارایی
٢) هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن زانستى
٣) هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن قوتابیان
٤) راگرێ فاکولتیا زانست 
٥) راگرێ کولیژا کارگێرى و ئابووری
٦) راگرێ فاکولتیا زانستێن مرۆڤایەتی
٧) راگرێ کولێژا ئەندازیارى
٨) راگرێ کولێژا پزیشک
٩) راگرێ کولێژا پەروەردا بنیات
١٠) راگرێ فاکولتیا پەروەردە
١١) بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرێ توێژینەوەی زانستى

مەرجەکان:
١) هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
٢) نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
٣) خزمەتى زانکۆیی لە ١٠ ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینییەکان:
١) ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.
٢) زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
٣) دواکات بۆ پێشکەشکردنى سیڤىیەکەى، پوختەى ڕاژەکەى، یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان و کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەى بارى شارستانى، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2023/1/23)، ڕۆژى دووشەممە لەم بەستەرە (https://forms.gle/mydY6R6xMt2eVeGfA ) دەبێت.
٤) پێویستە پێشکەشکار پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسند کرابێت.
٥) هەر كه‌سێك لە جاری یەکەم سیڤی پێشکەش کردووە، پێویست ناکات جارێکى دیکە سیڤی پێشکەش بکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.