كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و كارمەندانی كەناڵەكە دەكەن.
دەقی پەیامەكە..
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی گشتی كەناڵ و كارمەندانی كوردستان تیڤی تێكۆشەر
بەبۆنەی دامەزراندنی یەكەمین كەناڵی سەتەلایەتی كوردی كە لە خاكی كوردستانی ئازاد و، پێش 24ساڵ پەخشكرا، بەناوی كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین، هیوادارین دەنگ و ڕەنگی كوردستان تیڤی وەكچۆن هیوای كوردستانیان بووە لە دەرەوە و ناوەوە، بە ئومێدین ئەم ڕێبازە خۆویستە دەوڵەمەند بە بیر و هۆشی كوردایەتی بەردەوام بێت.
بێگومان 24 ساڵە كوردستان تیڤی پێگەیەكی بەهێزی لە گەیاندن و گواستنەوەی ڕووداوەكان لە كوردستانەوە بۆ ڕەوەندی كوردستانی لە دەرەوە هەبووە، هەڵگری خواست و هیوای كوردستانیان و، پرشنگی گەشی ڕێبازی ڕاستی كوردایەتی كازیوەی دەم بەیان بوون، بۆیە مایەی شانازی و هیوای خەڵكی كوردستانن.
لەم یادەمەزنەدا، دووبارە پیرۆزبایی 24ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی دەكەین، بەهیواین لە داهاتوو دەنگ و ڕەنگی ڕەوەندی كوردستانیان پێگەیەكی بەهێز لەنێو پڕۆگرامەكانتاندا هەبێت و، تێكەڵ بە دەنگ و ڕەنگی ناوخۆی كوردستان بكرێتەوە.
كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی
16.01.2023
كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی: كوردستان تیڤی پێگەیەكی بەهێزی لە گەیاندن و گواستنەوەی ڕووداوەكان هەبووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.