شۆفێری قەتەری ناسر ساڵح ئەلعەتیە لەپێشبركێی ئۆتۆمبێلدا براوەی نازناوی ڕالی بیابانی داکار بوو، بەمەش ئەلعەتیە بۆ پێنجەمین جار لەكاروانی وەرزشی خۆی براوەی ئەم نازناوەبوو.
عەتیه لەسالانی دوو هەزارو یازدە، دوو هەزارو پازدە ،و دوو هەزارو نۆزە، دوو هەزارو بیستو دوو،ئهم نازناوهی بهدهست هێنابوو، چوارەمين ساڵی لەسەریەکی ئەم گردبوونەوەیە لەوڵاتی سعودیا بەرێوەدەچێت، ئەلعەتیە توانی بەیەك كاتژمێر لەپێش ركابەرهكەی سبستیان لۆبی فەرەنسی بكهوێت.
دوابەدوای ئەمیش لۆكاس مۆرای بەهرەمەندی بەرازیلی لەپلەی سێیەم هات دوای ئەوەی بەجیاوازی یەك كاتژمێر و یەك خولەك و سێزدە چركە لەدوای سبستیانی هەڵگری نۆ نازناو هات، جێی ئاماژەیە ئەلعەتیە لە قۆناغی سێیەمەوە توانیویەتی باڵادەستی خۆی بەسەر ریزەبەندی گشتی بسەپێنیت تا دواجار نازناوەكەی بۆ بەرژەوەندی خۆی یەكلاییكردەوە.
ناسر ساڵح ئەلعەتیە لەپێشبركێی ئۆتۆمبێلدا براوەی نازناوی ڕالی بیابانی داکار بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.