Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:45

كه‌ریم بێنزیما له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید گه‌یشته‌ رێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی تا هاوینی 2024

کوردستان TV
100%


ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید چاره‌نووسی خۆی یه‌كلاكرده‌وه‌و بریاری خۆی له‌سه‌ر داهاتووی خۆی داوه‌.
 دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆیه‌كی زۆر هه‌بوو یانه‌ی نه‌سری سعودی له‌به‌رامبه‌ر بۆندێكی گران به‌ها ئه‌و یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌ ده‌باته‌ ریزه‌كانی خۆی، به‌ڵام تۆری هه‌والی فۆت میركاتۆی فه‌ره‌نسی بڵاویكردۆته‌وه‌، بنزیما له‌به‌رامبه‌ر بۆندی گرانبه‌های یانه‌ سعودیه‌كه‌ چۆكی دانه‌دا، به‌ڵكو ئه‌م یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ  مه‌درید گه‌یشتۆته‌ رێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی تا هاوینی دوو هه‌زارو بیست و چوار.
 هه‌روه‌ها تۆری هه‌والی ناوبراو روونیكردۆته‌وه‌، بۆندی بنزیما له‌هاوینی دوو هه‌زارو بیستو سێ به‌كۆتادێت، به‌ڵام بنزیمای خاوه‌ن دوایین تۆپی ئاڵتونی ئاره‌زوو ده‌كات له‌گه‌ڵ مێرنگی كۆتایی به‌كاروانی  ئه‌م وه‌رزی بهێنێت.
 هه‌روه‌ها تۆری فۆت ئاشكرایكردوه‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی بنزیما و ریاڵ مه‌درید نزیكه‌و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌م پرسه‌ یه‌كلاده‌بێته‌وه‌، مانه‌وه‌ی كه‌ریم بنزیمای ته‌مه‌ن سی و پێنج ساڵان له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌ مژده‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره‌ بۆ هانده‌رانی ئه‌م یانه‌یه‌، چونكه‌ ناوبراو له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا توانیویه‌تی كاریگه‌ری گرنگی له‌سه‌ر ئاست و ئه‌نجامه‌كانی یانه‌ی ریاڵ  مه‌درید هه‌بێت.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.