Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:23

سەرەتای مانگی ئاییندە شەپۆلێكی چڕی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەكانمان دەگرێتەوە ؟

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت: گۆرانكارییەكان دڵخۆشكەرن و بەگوێرەی پێشبینیەكانیش ئەگەری زۆرە لە كۆتاییەكانی ئەم مانگە بۆ سەرەتای مانگی ئایندە ، شەپۆلێكی چڕی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەكانمان بگرێتەوە، كە ماوەیەكی زۆرە بەتایبەت لە ناوچەكانی وڵاتی توركیا و سنوری ناوچەكانی پارێزگای دھۆك و ھەولێر كەشێكی وشك باڵادەستە .
دەشڵێت: بە ویستی خودا ئەم شەپۆلە نزیكە لەجێگیربوون و پێشبینی بارانێكی باش دەكرێت لەگەڵ بارینی بەفرێكی زۆریش لەناوچە شاخاویەكاندا ئەگەریش ھەیە بۆ بارینی بەفر لە سەنتەری ھەندێ لەشارەكاندا بەڵام ماوەكەی دوورە تا ئێستا لەم بارەیەوە دۆخەكە ڕوون نییە. 
كەشی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستانیش بەم شێوەیە پێشبینیكراوە...
ئەمڕۆ  17- 1- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.  
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 5 – 15  كم/س. 
ئاراستەی با / باكوری خۆرهەڵات
مەودای بینین / 8 - 10 كم 
پلەكانی گەرما / لەسەرنەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە
سبەی  18- 1- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 5 – 15  كم/س. 
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 - 10 كم
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 
سلێمانی : 14
دهۆك : 16
كەركوك : 17
هەڵەبجە : 14
زاخۆ : 16
سۆران : 14
گەرمیان : 19
بەشی پێشبینی / 17- 1- 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.