Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:27

وەزیری پەیوەندییەكان: فەرمانگەكانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پابەندن 10 گیكابایت بە خۆڕایی بدەنە بەشداربوو 

خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی پاڵپشتیكراوی لە 1ی شوباتەوە دەست پێدەكات 
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، هیام یاسیری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق ، میكانیزمی جێبەجێكردنی بەشداریكردنی پاڵپشتیكراوی ڕوونكردەوە، هاوكات دووپاتیكردەوە كە فەرمانگەكانی دابینكردنی ئینتەرنێت پابەندن بە پێدانی 10 گیكابایت بە بەشداربوو بە خۆڕایی.
یاسیری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە: كاتێك هاوڵاتییەك ناوی خۆی تۆمار دەكات لە خاوەنی تاوەرەكە بە ئابوونەی پاڵپشتیكراو، خاوەنی تاوەرەكە پابەندە بە پێدانی 10 گیكابایت بە خۆڕایی بە بەشداربووەكەو ئەم ڕێكارەش بەشداربووانی خزمەتگوزاری ماڵەوە لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هاووڵاتیەی دەیەوێت بەشداریكردن زیاد بكات، وەزارەت 100 گیكابایتی بە نرخی 15 هەزار دینار بۆ دابین دەكات و لەكاتی بەشداریكردندا، ئەپڵیكەیشنەكە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی كارا دەبێت بۆ پشكنینی خزمەتگوزارییەكە و پێوانەكردنی خێرایی.
رۆژی شەممە، هیام یاسیری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق، دەستپێكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی پاڵپشتیكراوی لە 1ی شوباتەوە ڕاگەیاند. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.