Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:01

2 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزیكردن له‌چه‌ند شوێنێك ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستگیركردنی 2 تۆمه‌تباری به‌تۆمه‌تی دزیكردن راگه‌یاند. 

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌17ى1ى2023، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند: به‌تۆمه‌تی دزیكردن له‌سۆپه‌رماركێتێك لەگەڕەکی کانی عاشقان و بردنی بڕی 3000000 سێ ملیۆن دیناری عێراقی و  دزیکردن لەدوکانێکی جوانکاری پیاوان لەناوبازاڕدا، بەهەم ئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دوو تۆمەتبار ده‌ستگیركران.
راشیده‌گه‌یه‌نن،تۆمه‌تباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی  هەڵەبجە دانیان  بە تۆمەتەکەیاندا ناوە ، لەکاتی ئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە بەمادەی یاسای  443ی.س ڕاگیراون، هەردوو تۆمەتبارەکەش دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.