Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:23

یه‌كێتی قوتابییان: كوردستان تیڤی كەناڵی دەنگ و ڕەنگی گەلەکەمان بووە

کوردستان TV
100%

 


یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌په‌یامێكدا ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستان تی ڤی پیرۆز ده‌كات.

ده‌قی په‌یام: 
یەکێتی قوتابیانی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی (کوردستان تیڤی) پیرۆز دەکات
سڵاوی زانست و خەبات....
بە بۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، پیرۆزباییەکی گەرم لە کەناڵی دایک و بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی بەڕێزی دەكەین.
کوردستان تیڤی وەکو یەکەم وێستگە و کەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان، کەناڵی دەنگ و ڕەنگی گەلەکەمان بووە و زۆر بابەتیی و پیشەییانە کاری کردووە و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە. هەروەها کوردستان تیڤی  پێگەیەنەری سەدان ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکاری سەرکەوتوو بووە بە درێژایی بیست و چوار ساڵەی تەمەنی.
یەکێتی قوتابیانی کوردستان 
مەکتەبی سکرتاریەت
17ـی 1ـی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.