هه‌وادارانی تۆپی پێی فڕه‌نسا زێنه‌دین زێدانی ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان هه‌ڵبژاردووه بۆ وه‌رگرتنی پۆستێكی باڵا له وڵاته‌كه‌یان.
هه‌رچه‌نده پێشتر ده‌وترا زێدان ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا، به‌ڵام نۆیل لۆ جرێ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی فڕه‌نسا گرێبه‌ستی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ی تا یارییه‌كانی مۆندیالی 2026 نوێ كرده‌وه.
رۆژنامه‌ی (لۆ سپۆڕت 10) بڵاوی كرده‌وه: به‌گوێره‌ی راپرسییه‌ك زۆرینه‌ی هاووڵاتییانی فڕه‌نسا پێشنیازیان كردووه زێدان له شوێنی نۆیل لۆ گرێ ببێته سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی فڕه‌نسا.
به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كه زێدان به‌كۆكردنه‌وه‌ی 32%ی ده‌نگه‌كه‌كان یه‌كه‌مین به‌ربژێر بووه بۆ وه‌گرتنی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی فڕه‌نسا، دیدێ دیشامپیش له ڕیزبه‌ندی دووه‌م بووه به 24%ی ده‌نگه‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه زێدان ئێستا بێكاره و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به هیچ یانه‌یه‌كه‌وه نییه، له‌م دواییه‌ش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كاری راهێنه‌رایه‌تی و ده‌بێته راهێنه‌ری یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی یاخود ریال مه‌دریدی ئیسپانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.