Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:31

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان: کوردستان تیڤی ھەمیشە بە لێھاتوویی بەرھەمەکانی پێشکەش بە بینەران کردووە

کوردستان TV
100%

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبایی لە کوردستان تیڤی دەکات بەبۆنەی 24ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی و ڕایگەیاند، کوردستان تیڤی ھەمیشە بە لێھاتوویی بەرھەمەکانی پێشکەش بە بینەران کردووە.

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كوردستان تیڤی، پیرۆزباییەكی گەرم لە بەرێوەبەر و سەرجەم كارمەندە ماندوونەناسەكانی دەكەین و ئومێدی سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

دەقی پەیامی پەیامی پیرۆزبایی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كوردستان تیڤی:-

بەڕێزان بەڕێوەبەر و دەستەی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان.

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كوردستان تیڤی، پیرۆزباییەكی گەرم لە بەرێوەبەر و سەرجەم كارمەندە ماندوونەناسەكانی دەكەین و ئومێدی سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

كوردستان تیڤی وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی كوردی توانی  وەرچەرخانێكی گەورە لەشێوازی کاری میدیای كوردیدا بکات و ببێتە سەکۆیەک بۆ گەیاندنی دەنگی کورد بە جیھان.

کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، ھەمیشە بە کارامەیی و لێھاتوویی بەرھەم و کارەکانی پێشکەش بە بینەران کردووە و ھەوڵیداوە لەگەڵ کلتور و نەریتی کوردەواری خۆی بگونجێنێت و ئینتیمای نیشتمانپەروەری لەھزری تاکی کورد دا بەھێز بکات، ھاوکات گرنگییەکی زۆری بە خێزان و پرسی ئافرەتان و لایەنی کۆمەڵایەتی داوە، ئەمەش دەبێتە شانازییەكی گەورە بۆ  كارمەندە ئازیزانەكانی ئەم كەناڵە كە توانیویانە پیشەییانە کاری رۆژنامەوانی خۆیان بە ئەنجام بگەیەنن.

دووبارە ئەم یادە مەزنەتان لێ پیرۆز دەكەین و هیوای بەردەوامی و سەركەوتوونتان بۆ دەخوازین.

یەكێتی ئافرەتانی كوردستان

17ـی كانوونی دووەمی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.