جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، کوردستان تیڤی فێرگهیهک بووە بۆ پێگەیاندنی سەدان کادیری بهتواناى ڕاگەیاندن.
د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: کوردستان تیڤی وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانیی پێشەنگی کوردستان، بە مێژوویەکی سەنگین و پیشەگەرانە ئەركێكی پیرۆزى له خزمەتکردن به فەرهەنگ و کلتوور و شارستانیەتی گهلهكهمان گرتۆته ئهستۆ و مێژوو و خەباتی خەڵكی كوردستانى به جیهان ناساندووه.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی د. هێمن هەورامی لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی:-
لە یادی 24 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سهرپهرشتیار و بەڕێوەبەر و سهرجهم کارمەندانی ئهو کەناڵە ئازیزه دەکەم.
کوردستان تیڤی وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانیی پێشەنگی کوردستان، بە مێژوویەکی سەنگین و پیشەگەرانە ئەركێكی پیرۆزى له خزمەتکردن به فەرهەنگ و کلتوور و شارستانیەتی گهلهكهمان گرتۆته ئهستۆ و مێژوو و خەباتی خەڵكی كوردستانى به جیهان ناساندووه. هەمیشە پردی متمانەى نێوان خەڵک و دەسەڵات بووە. ههروهها فێرگهیهك بووە بۆ پێگەیاندنی سەدان کادیری بهتواناى ڕاگەیاندن.
جارێکی تر پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ستافی ئەو کەناڵە ڕەنگینە دەکەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
د. هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
17ـی 01ـی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.