Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:24

ئەنجوومەنی ئاسایش ڕاگەیەنراوێک لەسەر دەستگیرکردنی گرووپێکی سەر بە پەکەکە بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

پاش کەمێکی دیکە، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێک لەسەر دەستگیرکردنی گرووپێکی سەر بە پەکەکە بڵاو دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێک دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: پاش کەمێکی دیکە، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێک لەبارەی دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە پەکەکە بڵاو دەکاتەوە، کە چاودێریی ئۆتۆمبێلە سەربازیی و کەسایەتییە ئاینیی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیان کردووە.

ڕاشیگەیاند: چاودێریکردنەکە بە مەبەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی بووە، هاوکات پلانیان هەبووە تەقینەوە لە کەمپەکانی (شاریا، بێرسڤێ، کەبەرتوو و شێخان) لە پارێزگای دهۆک ئەنجام بدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەپاش هێرشی تیرۆریستانی داعش خوشک و برا ئێزیدییەکانی سنووری قەزای شنگالی تێدا نیشتەجێیە و بەهۆی ناسەقامگیریی ئاسایش و خۆسەپێنی گرووپە لەیاسابەدەرەکان و پەکەکە لە شنگال نەگەڕاونەتەوە زێدی ڕەسەنی خۆیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.