Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:25

ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له‌نێوان عێراق و عومان دیاری كرا

کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی ناوبژیوانانی جامی كه‌نداوی 25ی‌ به‌سڕا تیمی ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یان له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و عومان دیاری كرد‌.

دووسبه‌ی پێنجشه‌م كاتژمێر 7ی شه‌و له‌ یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25ی به‌سڕا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و عومان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

لیژنه‌ی ناوبژیوانی جامی كه‌نداوی 25 تیمێكی ناوبژیوانانی رۆمانییان به‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆڤاكس ستیڤان و یاریده‌رانی ماریتیمۆ ڤاسیلی و ئاراتین میهای دیاری كردووه‌ بۆ یارییه‌كه‌.

هه‌روه‌ها ناوبژیوانانی چواره‌م و پێنجه‌میش قه‌ته‌ڕین و له‌ سه‌لمان فه‌لاحی و زاهیر شه‌مه‌ری پێكهاتوون، ناوبژیوانی ڤیدیۆش جێریمی بیناردی فڕه‌نسییه‌ و ناوبژیوانی مه‌غریبی ره‌زوان جه‌ید و عه‌بدوڵا شه‌هری سعوودی هاوكاری ده‌بن.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ قۆناغی پێش كۆتایی به‌ ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕی برده‌وه‌، هه‌ڵبژارده‌ی عومانیش به‌ گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێنی بردبووه‌وه‌ و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ رۆژی پێنجشه‌م له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی جامه‌كه‌ ده‌جه‌نگن.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.