Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:31

سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌م سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە داڤۆس پێشوازی كرد لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا.

ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس له‌ وڵاتی سویسڕا، لەگەڵ تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ کرا.

بەتایبەتیش گفتوگۆ كرا دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و باشترکردنی کەرتی تەندروستی و هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.