Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:26

 سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمانێکی ئەمەریکی تاوتوێی چەند بابەتێکیان کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنگرێسمانێکی ئەمەریکی کۆبووەوە و تاوتوێی چەند بابەتێکیان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی 01ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ داڕێڵ عیسا کۆنگرێسمانی ئەمەریکی کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی ناوەڕۆکی سەردانەکەی خستەڕوو، ئاماژەی بەوە دا کە  گفتوگۆیان دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ دووشەممە گەیشتە سویسڕا، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس.

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری مەسرور بارزانی لە داڤۆس گفتوگۆ لەبارەی هەمەچەشنکردنی ئابووری، گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی کوردستان، وەبەرهێنان لەبواری کانزا و نەوت و گاز و وزەی پاک، بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا و وشکە ساڵی دەکات، ئەمەش جگە لە تاوتوێکردنی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە. 

هەروەها له ‌ماوه‌ی 4 ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا، مەسرور بارزانی له‌ چه‌ندان پانێڵ و گفتوگۆدا بەشدار دەبێت و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان ئه‌نجام دەدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.