بەرپرسی لقی 2ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی 24 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، به بۆنه‌ی 24 ساڵەی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویست ده‌كه‌م و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
بڵند ئیسماعیل لە پەیامەکەی ڕایگەیاند: كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی وێڕای ئەوەی یه‌كه‌مین کەناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئاسمانیی كوردستان و عێراقە، لەهەمانکاتدا لە ڕووی پابەندبوون بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان، هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا لە پێشەنگدایە و ئەوەیش شانازییەکی گەورەیە بۆ میدیای کوردی.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی 2ـی پارتی دیموکراتی کوردستان:-
به‌رێزان به‌ڕێوه‌به‌ر و سەرپەرشتیارو كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤی
به بۆنه‌ی 24 ساڵەی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویست ده‌كه‌م و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤی یه‌كه‌مین ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانیی عێراق و كوردستانە و له سەرەتای دامەزراندنییەوە له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و رۆشنبیرییەوە پێشەنگ بووە و به گیانی هه‌ستكردن به لێپرسراوێتیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی کاری کردووە .
كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی وێڕای ئەوەی یه‌كه‌مین کەناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئاسمانیی كوردستان و عێراقە، لەهەمانکاتدا لە ڕووی پابەندبوون بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان، هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا لە پێشەنگدایە و ئەوەیش شانازییەکی گەورەیە بۆ میدیای کوردی.
كوردستان تیڤی وەک لە پەیامەکەی ھاتووە ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن و رۆشنبیری كوردستانییه، پێره‌وی بیری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری و كومه‌ڵایه‌تییه، كه له رووی مێژووییه‌وه له پراكتیك و هزری بارزانیی نه‌مردا به‌رجه‌سته بووه.
هیوادارم بەردەوام کەڵک لە پێشکەوتنە بەردەوامەکانی تەکنیکی ڕاگەیاندن وەربگرن تا لە پێشخستنی وڵات و هوشیاریی گەلەکەمان و بەرگریی لە خواستە ڕەواکانی و خۆشویستنی وڵات و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری برایه‌تی و لێبورده‌یی هەر لە پێشەنگدا بمێننەوە.
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
بـڵنـد ئـیسـماعیـل
بـەرپـرسـی لـقی2 پ.د.ک
17ـی 01ـی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.