كامێرای پۆینت تو پۆینت له پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌وێته كار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێریش شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، كه هەفتەی داهاتوو کامێرای خاڵ بۆ خاڵ Point to Point لە شەقامی 120 مەتری دەکەوێتە کار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه18ى1ى2023، له ئاگادارییه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ یان Point to Point کە تێکڕای خێرایی لە نێوان دوو کامێرا تۆمار دەکات، لە شەقامی 120 مەتری هەولێر لە نێوان شەقامی کەرکوک بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە هەردوو ساید ئەو کامێراییە لە هەفتەی داهاتوو دەکەوێتە کار.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، نابێ لە شەقامی 120 مەتری لەمەولا تیژڕۆیی بکەن و لە هەموو 120 مەتری خێرایی رێگا پێدراوە بەم شێوه‌یه:
یەکەم: ئۆتۆمبێلی بچووک نابێت لە 110 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات، هەر خێراییەکی زیادە بۆتان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت یان نا.
دووەم: ئۆتۆمبێلی گەورە (بارهەڵگر) نابێت لە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات. هەر خێراییەکی زیادە بۆتان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت یان نا.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، شوفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەکەینەوە کە تەنیا ڕێگا پێدراون لە هێلی دیاریکراو بۆیان شوفێری بکەن، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.