Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:28

لەبەغدا نرخی 100 دۆلار گەیشتە 159 هەزارو 500 دینار

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-1-2023  نرخی دۆلار سەقامگیری لە بازاڕە ناوخۆییەكانی عێراق بەخۆیەوە بینی بوو.
نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە 159 هەزار و 500 دینارە، نرخی كڕینی 100دۆلاریش بە 159 هەزار و 200 دینارە.
پێشتر بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دینار بۆ هەر دۆلارێك دانرا، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.