ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی هەواڵی گیان لەدەستدانی تەواوی خێزانێكی لە ئەنجامی شۆرتی كارەباوە لە لە گەرمكەرەوەیەكی كارەباییدا لە بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە كە لە ماڵێك لە شاری كازمییەی بەغدا روویداوە، پیاوێك و هاوسەرەكەی و سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاگرەكە بەهۆی شۆرتێكی كارەباییەوە لە گەرمكەرەوەی كارەباییدا بووە.
شۆرتێكی كارەبا دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی خێزانێكی پێنج كەسی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.