مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە، كە ڕەنگە لەماوەی چەند مانگێكدا بە ڕێككەوتن لەسەر یاسایەكی نەوت و گاز، ناكۆكییە درێژخایەنەكەی سەر دابەشكردنی داهاتی نەوت لە نێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت.
مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ئەوەی لەسەری ڕێككەوتین ئەوەیە كە هەموو ئەو فشارانە لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان رادەگیرێن و لەكاتی ئێستاشدا راگیراون، چاوەڕێش دەكەین تا ئەو كاتەی یاسایەكی نەوت و غازمان دەبێت و تا ئەو كاتەشی ڕێككەوتنێكی لەو شێوەیە دەكرێت، هەردوولا هاوكار دەبین لە بەڕێوەبردنی كێڵگە نەوتییەكان و فرۆشتنی نەوت و دابەشكردنی داهات، كە لە كۆتاییدا دەبێتە بودجەی فەرمی.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە وادەی ڕێككەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند مانگێكدا دەبێت و چوارچێوەی ماوەی شەش مانگمان دانابوو، نازانم ئەوە چەندە واقیعییە، بەڵام هیوادارم بتوانین بە زووترین كات ئەو كارە بكەین.
مەسرور بارزانی: پێشبینی دەكەین لە ماوەی چەند مانگێكدا لەگەڵ بەغدا ڕێكبكەوین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.