دوێنێ سێشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی، میكانیزمی خەرجكردنی لە ئەگەری دواكەوتنی یاسای بودجەی ساڵی 2023 ڕوونكردەوە، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرێت لە ماوەی مانگی داهاتوودا پەسەند بكرێت.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە،دارایی گشتی بەردەوام بوو لە جێبەجێكردنی یاسای ئاڵوگۆڕی 1/12 لە كۆی خەرجییەكانی ئێستای بەدەست هێنراو تا كۆتایی ساڵی دارایی 2022، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی 13 / یەكەم لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی كە كاری پێدەكرێت ژمارە 6ی ساڵی 2019 وەك هەموار كراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە بەردەوامی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بخرێنە ناو ئەو یاسایەی ئاڵوگۆڕی پێشووەوە، لەوانە ئەو پڕۆژانەی كە بەپێی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان ژمارە 2ی ساڵی 2022 پەسەندكراون، بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی كە سوودەكە لەدەست بەهۆی دواكەوتنەوە نەچێت لە پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 تا كاتی ئێستا.
ساڵح ئاماژەی بەوەدا كە بودجەی گشتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەست پێدەكات دوای ئەوەی لە وادەیەكی داخراودا دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، پێشبینی دەكرێت لە ماوەی مانگی شوباتدا پەسەند بكرێت.
پێشبینی دەكرێت لە ماوەی مانگی داهاتوودا بودجە پەسەند بكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.