ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە سیمپۆزیۆمی یەکێتیی زانکۆکانی جیهانی به سەرپەرشتیی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر لە بارەی "كێشه‌ی كۆچ و ئاواره‌بوون، ده‌رئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی" كرد، كە بە ئامادەبوونی به‌رپرسانی باڵا و یەکێتیی زانکۆکانی جیهانی و زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لە سیمپۆزیۆمەكەدا باسەكانی پەیوەست بە كێشە و هۆكار و دەرئەنجامەكانی كۆچ تاووتوێ كران و لەرووی زانستییەوە ڕەهەندەكانی لێكدرایەوە و چارەسەرەكانیش خرانەڕوو.
وه‌زیری په‌روه‌رده له وتارێكدا باسی لە پرسی كۆچ و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی خوێندنی بۆ ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان كرد و دووپاتیكرده‌وه "کابینەی نۆیەمی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی بەرچاوی بۆ گرنگیدان بە په‌روه‌رده و خوێندن و دۆخی ئاوارەکان هەبووە"، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌بردنی سیمپۆزیۆمهكە و ڕێكخەرانی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.