Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:33

له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا رۆناڵدۆ و مێسی رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


سبەی پێنجشه‌ممه‌19ی1ی2023 یانەی پاریس سان جێرمان کە لیۆنێل مێسی کاپتنییەتی، لەگەڵ تیمێکی تێکەڵ لە یاریزانانی یانەی نەسری سعوودی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووەتە ئەندامی و یاریزانانی یانەی هیلالی سعوودی، رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی کە بووە براوەی جامی جیهانی 2022، لەگەڵ ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە تاکە یاریزانە توانیبێتی لە پێنج جامی جیهانیدا گۆڵ تۆمار بکات لە میانی ئەم یارییەدا، رووبەڕووی یەکدەبنەوە و پێدەچێت ئەمە کۆتا یاری بێت کە تیایدا ئەو دوو ئەستێرەیە پێکەوە یاری دەکەن.

لە میانی جامی ریازدا، یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی رووبەڕووی تیمێکی پێکهاتوو لە یاریزانانی هەردوو یانەی نەسر و هیلالی سعوودی دەبێتەوە، بڕیارە یارییەکە کاتژمێر 8ی شه‌و بە کاتی هەولێر دەست پێ بکات.

ئەمەش یەکەم یاری رۆناڵدۆیە وەک یاریزانی یانەی نەسر كه‌ئه‌نجامی ده‌دات.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.