فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە داتا و زانیاری فەرمی دەریدەخات کە پڕۆژەکان بەشێوەیەکی یەکسان، هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی گرتووەتەوە و ڕایگەیاند، ساڵى 2022 ساڵى وەبەرهێنان بوو لە سلێمانى.
لە ڕاگەیەنراوێک فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کە لە 15ـى 01ـی 2023، بڵاوی کردەوە بیرتان دەخاتەوە کە لە پەیامەکەی ئاماژەى بەوە دا: بە یەکسانی سەیری سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکات و خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر هەموو هاووڵاتییانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسی لەوەش کردووە کە بەپێی داتا و زانیارییە فەرمییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش، خزمەتكردن و وەبەرهێنانی حكوومەت بەشێوەیەكی یەكسان و بەپێی تایبەتمەندیی ناوچە جیاجیاكان دابەشكراوە كە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی گرتووەتەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکە هاتووە: بەپێى ئامارى دەستەى وەبەرهێنان، لە ماوەى 13 ساڵدا (واتە لە ساڵى 2006 تا 2018)، 800 پڕۆژە بە سەرمایەى 51 ملیار و 219 ملیۆن و 973 هەزار و 703 دۆلار پەسەند و جێبەجێ کراون. ڕێژەى 13 ساڵی پێش کابینەى نۆیەم بۆ وەبەرهێنان (77.04%) بووە کە ٤٥ پڕۆژەیان بە سەرمایەى 10 ملیار و 58 ملیۆن و 913 هەزار و 979 دۆلار بووە کە (15.3%)ی وەبەرهێنانى بیانى بووە، 1.022 پڕۆژە بە سەرمایەى 54 ملیار دۆلار و 751 ملیۆن و 83 هەزار 324 دۆلار بووە کە دەکاتە (82.34%)ی وەبەرهێنانى ناوخۆیی بووە و 29 پڕۆژەشیان بە سەرمایەى ملیارێك و 684 ملیۆن و 149 هەزار و 465 دۆلار بووە کە دەکاتە (2.53%) وەبەرهێنانى هاوبەش بووە.
پارێزگاکانیش بەم شێوەیە وەبەرهێنانەکەیان بەسەردا دابەش کراوە:
- پارێزگاى هەولێر: 481 پڕۆژە بە سەرمایەى 41 ملیار و 127 ملیۆن و 19 هەزار و 523 دۆلار کە دەکاتە (61.85%).
- پارێزگاى دهۆک: 255 پڕۆژە بە سەرمایەى 5 ملیار دۆلار و 711 ملیۆن و 888 هەزار و 3 دۆلار بووە کە دەکاتە (8.59%).
- ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ: 36 پڕۆژە بە سەرمایەى 864 ملیۆن و 98 هەزار و 643 دۆلار کە دەکاتە (1.30%).
- ئیدارەى سەربەخۆى سۆران: 11 پڕۆژە بە سەرمایەى 224 ملیۆن و 378 هەزار و 42 دۆلار کە دەکاتە (0.34%).
بەمەش پارێزگاکانى هەڵەبجە و سلێمانى و هەردوو ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەرین، لە 13 ساڵى ئەو 17 ساڵە (بەدەر لە کابینەى نۆیەم)، 313 پڕۆژەیان بۆ تەرخان کراوە بە سەرمایەى 18 ملیار و 566 ملیۆن و 762 هەزار و 557 دۆلار کە دەکاتە (27.92%).
هەر بەپێى ئەو ئامارەى لە سێ ساڵى کابینەى نۆیەم (واتە ساڵى 2019 تا 2023)، 296 پڕۆژەى وەبەرهێنان بە سەرمایەى 15 ملیار و 274 ملیۆن و 173 هەزار و 64 دۆلار پەسەند و دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە کە 89 پڕۆژەیان بە سەرمایەى 2 ملیار و 135 ملیۆن و 418 هەزار و 819 دۆلار دەکەوێتە ساڵى 2022 کە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش کراون:
- پارێزگاى هەولێر: 39 پڕۆژە بە سەرمایەى 854 ملیۆن و 968 هەزار و 618 دۆلار کە دەکاتە (40.04%).
- پارێزگاى سلێمانى: 31 پڕۆژە بە سەرمایەی ملیارێك و 138 ملیۆن و 332 هەزار و 441 دۆلار کە دەکاتە (53.31%).
- پارێزگاى هەڵەبجە: 1 پڕۆژە بە سەرمایەى 21 ملیۆن و 517 هەزار و 167 دۆلار کە دەکاتە (1.01%).
- پارێزگاى دهۆک: 12 پڕۆژە بە سەرمایەى 46 ملیۆن و 65 هەزار و 102 دۆلار کە دەکاتە (2.16%).
- ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان: 2 پڕۆژە بە سەرمایەی 60 ملیۆن و 491 هەزار و 874 دۆلار کە دەکاتە (2.83%).
- ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرین: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 5 ملیۆن و 393 هەزار و 617 دۆلار کە دەکاتە (0.25%).
- ئیدارەى سەربەخۆى سۆران: 1 پڕۆژە بە سەرمایەى 8 ملیۆن و 650 هەزار دۆلار کە دەکاتە (0.41%).
لە 89 پڕۆژە پەسەندکراوەکەى ساڵى ڕابردوو، 37 پڕۆژەیان دەکەوێتە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین و زۆرترین سەرمایەشیان بۆ دابین کراوە کە ملیارێك و 225 ملیۆن و 735 هەزار و 99 دۆلارە، ئەم ڕێژەیەش دەکاتە (57.4%)ـى کۆى پارەى تەرخانکراوى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان لە ساڵى 2022 و 52 پڕۆژە بە سەرمایەى 909 ملیۆن و 683 هەزار و 720 دۆلار کە (42.96%) دەکەوێتە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانى زاخۆ و سۆران.
ئەمەش لە چوارچێوەى سوێندخواردنى سەرۆکى حکوومەت بوو کە لەگەڵ وەزیرەکانى کابینەى نۆیەم و لەبەردەم پەرلەمانتارانى هەرێمى کوردستان خواردى لەوەى "کار بکەن بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان و پاراستنی کیانی دەستووریی هەرێم و گەیاندنى خزمەتگوزارى بە شار و شارۆچکەکان بێ جیاوازى."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.