بە مەبەستی ئاگاداربوون لە پلانە نوێیە هاوبەشەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە، ئەمڕۆ چوارشهم شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدایان کرد.
لەم سەردانەدا شاندهكهی وەزارەتی پێشمەرگە چاویان کەوت بە فەریق روکن قەیس محهمهداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق.
دواتر شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەمنیی نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد.
لەم کۆبوونەوە هاوبەشەدا کە نوێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بەشداربوون، پرسە هەنووکەییەکانی بواری ئەمنی و هەواڵگری لە ناوچەکە تاوتوێ کرا، بابەتی ئۆپەراسیۆنی و راییکردنی کارەکان، بەشێوەیەکی گونجاو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی گرنگیپێدانی هاوبەش گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بەردەوامیدانی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا، کۆمەڵێک را و بۆچوونی تایبەت لەبارەی ناوچە جێناکۆکەکان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەموو ئەو تاوانانەی ئەنجام دەدرێن و پرسی بارودۆخی سنوورەکانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بۆ ئەم مەبەستەش جیا لە سەرۆکی ئەرکان و جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و نوێنەری هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، بەشەکانی تری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان وتەیان پێشکەش کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.