به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25، سبه‌ی پێنجشه‌م له پارێزگای به‌سڕه كرایه پشووی فه‌رمی.
ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سڕه ڕایگه‌یاند: سبه‌ی پێنجشه‌م له ته‌واوی پارێزگای به‌سڕا پشووی فه‌رمییه بۆ ئاسانكاری گواستنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی و چوونیان بۆ نێو یاریگه‌ی به‌سڕه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی پێنجشه‌م ته‌نیا ده‌وامی فه‌رمانگه ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كان ئاسایی ده‌بێت و پشووه‌كه ئه‌وان ناگرێته‌وه.
سبه‌ی پێنجشه‌م كاتژمێر 7ی شه‌و له شاری به‌سڕه یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و عومان به‌ڕێوه ده‌چێت و پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له‌نێو و ده‌وروبه‌ری یاریگه ئاماده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.