Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:39

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕووی دا

کوردستان TV
100%

ئاژانسی جیۆفیزیايی ئه‌نده‌نووسیا ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 7 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ ناوچه‌ی باكوری سوولاویسی وڵاته‌كه‌یان ڕوویداوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ ئاشكراشی كرد كه‌ هه‌رچه‌نده‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌هێز بووه و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شه‌پۆڵی كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای هێمن دروستكردووه‌‌، به‌ڵام هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر دروستبوونی تسۆنامی نییه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قووڵایی 64 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی بووه‌ و له‌ دووری 141 كیلۆمه‌تر له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی میلونگوان، هه‌روه‌ها ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

حكوومه‌تی ئه‌نده‌نووسیا تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام هاووڵاتییه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زۆر به‌هێز بووه‌ و ماوه‌كه‌شی چه‌ند چركه‌یه‌كی زۆریشی خایاندووه‌ و خه‌ڵكی ناچاربوونه‌ ماڵ و باڵه‌خانه‌ و شوێنه‌كانیان به‌جێبێڵن ڕوو له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كان بكه‌ن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.